دەربارەی ئێمە

ستێر ئەڤیەیشن یەکێکە لەسەردەستەی کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی کەرتی گەشتیاری لە هەولێر، کە خزمەتگووزاری چوون و هاتنەوە بۆ کوردستان و عێراق دابیندەکات.

 

ستێر ئەڤیەیشن لەساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە بەئەزموونی زیاتر لە ١٤ ساڵ کارکردن لە کەرتی گەشتووگوزار. ستێر ئەڤیەیشن باشترین کوالیتی لە گواستنەوە، هوتێل و ڕێستوورانتی بۆ کڕیارانی دابینکردووە.

 

نووسینگەکەمان دەکەوێتە هەولێر، شەقامی شۆڕش بەرامبەر کڵێسای مار-قەرەداغ. کاتی کارکردنمان لە ٩ی بەیانی دەستپێدەکات تاکوو ٥ی ئێوارە. حەفتانە شەش ڕۆژ کاتی کردنە، لەگەڵ ئەمەشدا کڕیاران دەتوانن لەهەموو کاتێکدا ٢٤/٧ پەیوەندیمان پێوەبکەن لەکاتی بوونی هەرکێشەیەک، داواکاری پێویست و بەپەلە. هەموو خزمەتگووزارییەکانمان لەبەشی بەڕێوەبردن و کارگێڕی، بەشی تیکیت بڕین، پەرەپێدانی بەرهەمەکان، بەشی بازاڕکردن لەنووسینگەکەمانە.

 

ئێمە بریکارێکی تەواو بڕواپێکراوین و هەڵگری پلەی Aین. لەناوخۆی وڵاتەکەماندا ئەندامی چالاکین لەهێڵەکانی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین، هێڵی ئاسمانیی عێراقی، فلای دوبەی، لوفثانسا، هێڵی ئاسمانیی نەمساوی. هەروەها لەئاستی جیهانیش ئەندامی ASTA و IATA ین.

 

ئێمە هاوبەشی کارین لەگەڵ ستار ئینشورانس کەیەکێکە لە کۆمپانیاکانی ناوخۆی کوردستان لە بواری دڵنیایی (ئینشورانس) کە لەبواری دڵنیاکەرەوەی پزیشکی، ئەندازیاری، گەشتیاری، تاکەکەسی و دەیان بواری دیکە کاردەکات. لەگەڵ ئێمەدا ستار ئینشورانس لەبواری دڵنیایی گەشتیاریدا هاوبەشی کارکردنمانە.