دەربارەی ئێمە

دەربارەی کۆمپانیا

ستێر گرووپ لەشاری هەولێر، هەرێمی کوردستان – عێراق لەساڵی ٢٠٠٢ دامەزرا. ستێر گرووپ یەکێکە لەو کۆمپانیا بڕواپێکراوانەی لەهەرێمی کوردستان بەتایبەت وە عێراق بەگشتی بەخێرایی گەشەیکرد.

گرووپەکە لە بوارەکانی بیناسازی و تەلارسازی، ئەندازیاری ژینگەیی، ڕاوێژکاری، دڵنیایی، لۆجیستیک، پاراستنی دام و دەزگاکان و هەڵگرتنی مین، هێزی کار، کارەبا، نەوت، بازرگانی، گەشتیاری، تەکنەلۆژیای زانیارییەکان وە توێژینەوە کاردەکات. هەروەها ستێر گرووپ بەفراوانی کار لەبواری خانووبەرە وپڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا دەکات.

دیدگای گروپى ستێر بریتیە لە نیشاندانى وێنەیەکى ڕوون کە کۆمپانیاکە دەیەوێت چی بەدەستبهێنێت لەداهاتوودا. لەپێناو ئەوەشدا ڕۆحییەت بە دامەزراوەکەمان دەبەخشین، هانی کارمەندەکانمان دەدەین و وزە بە هاوبەشەکانمان دەبەخشینەوە. لەپێناو گەیشتن بە داهاتوویەکی گەش.

ئامانجمانە سەرکەووترینبین لەگشت بوارەکان. بەردەوامین لەهەوڵدان بۆ گەشەکردنمان وەک کۆمپانیایەکی جیهانی کەبتوانێت داخوازییەکانی ناوخۆ پڕبکەینەوە و کێبڕکێی بازاڕی جیهانیش بکەین.

لەپاڵ دانانی ستراتیژییەکی درێژخایەن لەگشت بوارەکان، لەوبڕوایەداین دەتوانین بەئامانجەکانمان بگەین. ستێر گرووپ دەیەوێت ببێتە کاریگەرترین کۆمپانیا لەئاستی هەرێمی کوردستان. لەم چوارچێوەیەشدا ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی توخمی سەرەکین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

  • ١٦ ساڵ ئەزموونی کار
2002

ستێر گرووپ لەساڵی ٢٠٠٢ لە هەولێر دامەزرا.

101ئەندامی شارەزا
16+ئەزموونی کار
21kپڕۆژەی تەواوکراو
80kبەشداربوو